هەندرێن قوربانیەکی دیکەی پیشەسازی بوو، ئاکرێش برینی برایەتی قوڵتر کرد

12/11/202412/11/2024
101101
 هەندرێن قوربانیەکی دیکەی پیشەسازی بوو، ئاکرێش برینی برایەتی قوڵتر کرد

هەندرێن قوربانیەکی دیکەی پیشەسازی بوو، ئاکرێش برینی برایەتی قوڵتر کرد

yasir

هەندرێن قوربانیەکی دیکەی پیشەسازی بوو، ئاکرێش برینی برایەتی قوڵتر کرد

یاریگا –

هەندرێن بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و ئاکرێش جارێکی تر گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتن.

لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی بەردەوامە لە ئەنجامەباشەکانی و ئەمجارەیان هەندرێن بووە قوربانی، پیشەسازی 1 _ 0 لە هەندرێنی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 13 خاڵ لە پێنج یاریی و هەندرێنیش دوو خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـەم دێت.

دێڕبی دەڤەری راپەرین لە نێوان چوارقوڕنە و رانیە بە گۆڵێک کۆتایی هات، بەپێی بریاڕێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یارییەکە بەبێ هاندەر بەرێوە چوو، چوارقوڕنە تا ئێستا هیچ سەڕکەوتنێکی لە خولەکە بە دەست نەهێناوە و تەنها 3 خاڵی هەیە لە پێنج یارییدا و لە ریزبەندی 12ـەم دێت، رانیە حەفت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکەیە.

ئاکرێ جارێکی تر گەڕایەوە سەرکەوتن و برینی برایەتی قوڵترکرد، بە تاکە گۆڵی سەڵاح حەسەن ئاکرێ لە یاریگای برایەتی سەرکەوت و بووە خاوەنی نۆ خاڵ لە چوار یارییدا و لە ریزبەندی پێنجەم دێت، برایەتی دوای لێ سەندنەوەی سێ خاڵی گەڕی رابردوو بە هۆی پەڵپی پێشمەرگەی هەولێر، کۆی خاڵەکانی کرایەوە حەفت خاڵ و لە ریزبەندی هەشتەم جێگیر بوو.